بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە شەهیدبوونی ٢ ئەندامی باڵای ئەو بزووتنەوەیە لەگەڵ تاقمێک لە هێزەکانی، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق هەواڵی دا.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: سەر لە بەیانی ئەوڕۆ تەرمی ٢ فەرماندەی شەهید عەبدولعەزیز سەعید میناوی(ئەبوو سەعید) و ڕەسمی یووسف ئەبووعیسا(ئەبووعەسام) وێڕای تەرمی چەند ئەندامی دیکەی ئەم بزووتنەوەیە لە ژێر داروپردۆکان هێنرایە درێ.
جیهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی لەوەش کرد کە هەڵمەتە ناجوامێر و جەنایتەکارانەکانی ڕژیمی زایۆنی یەنتا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ورە و ئیرادەی ئێمە بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان تا تێکشکاندنی ئامانجەکانی دوژمن.
Your Comment